بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ئاڵمان ؛ کابینەی دەوڵەتی عەرەبستان ڕۆژی دووشەمە و لە کۆتایی دانیشتنی هەفتانەی خۆی بە داخوازی کومیساریای باڵای مافی مڕۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە مەڕ پێکهێنانی لێژنەی نێونەتەوەیی بە دوادا چوونی ڕاستیەکان سەبارەت بە دەسدرێژی عەرەبستان بۆ سەر یەمەن نەیاریەتی کرد .
زەید ڕەعد ئەلحوسەین کومیساریای باڵای مافی مڕوڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان خوازیاری پێکهێنانی شاندێکی نێونەتەوەیی سەربەخۆ بۆ لێکۆڵینەوە لە بواری جەنایەتی جەنگیی عەرەبستان لە سەر یەمەن بوو .
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی داوای لە دەوڵەتی ئینگلیز و ئەمریکا کرد کە فروشی چەکەمەنی بۆ ڕیاز ڕابگرێت .
ڕێکخراوی نەتەوەکان پێشتر عەرەبستانی بە هۆی ئەنجامدانی جەنایەتی جەنگیی لە پێڕستی ڕەش دایە بەڵام دوای ئەو گوشارەکانی ڕژیمی ئالی سەعوود لە بڕیاری خۆی چاوپۆشی کرد .
عەرەبستان بە هاوکاری بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچە و بە هاوڕێیەتی ئەمریکا لە مارسی 2015وە پەلامارە بەربڵاوەکانی بۆ ناو یەمەن دەسپێکردووە کە بە هۆی ئەو پەلامارانە هەزاران یەمەنی کوژران و بریندار بوون ....
کۆتایی کورتە نامە/310